‌ڕۆناڵدۆ بەرامبەر پاڵەوانێکی ئۆڵۆمپیاد هەڵوێستێکی مرۆڤانە دەنوێنێت.

وێستگە سپۆرت-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێ لە هەڵوێستێکی مرۆڤانەدا پەیوەندی بە پاڵەوانێکی ئۆڵۆمپیادەوە دەکات و لە تەندروستی دەپرسێتەوە. 

ڕۆناڵدۆ لە ڕێگای ئینیستاگرامەکەی خۆیەوە پەیامێکی بۆ پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد، لیندس ڤۆن، یاریزانی ئەمەریکی خلیسکێنەی سەرسەهۆڵ دەنێرێت، کە ئەو خانمە خلیسکێنەرە لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ئەمساڵ لە میلانۆ توشی پێکانێکی سەخت هات. 

ڤۆن، ڕۆژی دوو شەمەی ڕابردوو لە کاتی خلیسکێنی سەر بەفردا، دەکەوێت و قاچی بەر بەربەستەکانی یارییەکە دەکەوێت و بە سەختی توشی پێکان دەبێت، وە بەو هۆیەشەوە بە فڕۆکە دەیگەیەننە نەخۆشخانە. 

خانمە خلیسکێنەرەکە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەکەی خۆی ڤیدیۆیەک بڵاو دەکاتەوە و باسی چۆنێتی و قورسی پێکانەکەی دەکات، وە ڕۆناڵدۆش لە پاش بینی ئەو ڤیدیۆیە وەک هەمیشە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەڵوێستێکی مرۆڤانە و پەیوەندی بە یاریزانەکەوە دەکات و پەیامی خواستنی تەندروستی باشتر بەو خانمە خلیسکێنەرە دەگەیەنێت. 




AM:11:49:25/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌