بۆدۆ گڵیمت، مێژووی بۆخۆی نوسییەوە.
وێستگە سپۆرت-
چیرۆکە سەرنج ڕاکێشەکەی تاکە نوێنەرەکەی وڵاتی نەرویج لە چامپیۆنسلیگ بزانە.
بودۆ گیڵمت یانەیەکی نەرویجییە و تاکە نوێنەری ئەو وڵاتەیە لە چامپیۆنسلیگ، وە لەم وەرزەی ۆاڵەوانییەتییەکەدا ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردووە و سەرنجی هەموو دنیایان بە لای خۆیاندا ڕاکێشاوە.
شەند زانیارییەک لەسەر ئەو یانەیە ( ئەم یانە شارەکەی بە نزیکەی 50000 دانیشتوان لە خۆ دەگرێت. وە یاریگای ئەم یانەیە بە نزیکەی جێگای تەنها 8000 کەسێک دەبێتەوە. هەروەها یانەکە 8 ساڵ بەر لە ئێستا لە خولی پلە دووی نەرویجی بووە).
بۆدۆ گیڵمت دوو ساڵ بەر لە ئێستا لە کۆنفرانسلیگ بووە، وە پارساڵ بەژداری لە یۆرۆپا لیگ کردووە و ئەمساڵیش تا ئێستا لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنسلیگدایە.
دواین چوار بردنەوەی یانەکە لە چامپیۆنسلیگ : -بەرامبەر مان سیتی لە یاریگای خۆی. - بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی. - بەرامبەر ئینتەر میلان لە ناو یاریگا و لە دەرەوەی یاریگای خۆی .
AM:11:31:25/02/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه