کۆرتۆوا “بۆ ئێمە گرنگترین شت ئەوەیە بەرامبەر بەنفیکا بە بەهێزی دەست بە یارییەکە بکەین”.
وێستگە سپۆرت-
تیبۆ کۆرتۆوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید لە پێش یاریی بەنفیکا وتی” هاندەران لە پشتمانن و تا کۆتایی هانمان دەدەن ئەوە بۆ ئێمە پاڵپشتییەکی زۆر باش دەبێت”.
بڕیارە ڕۆژی چوارشممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری بەنفیکا بکات.
تیبۆ کۆرتۆوای گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێش یارییەکە وتی، "ئێمە یارییەکی قورسمان لە پێشە، بەڵام یارییەکە لە ناو یاەیگای خۆمانە و هاندەرانیش تاکۆتایی هانمان دەدەن ئەوەش بۆ ئێمە پاڵپشتییەکی باش دەبێت، بەڵام گرنگترین شت بۆمان ئەوەیە کە بە بەهێزی دەست بە یارییەکە بکەین”.
کۆرتۆوا دەربارەی کاردانەوەکانی جۆزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری بەنفیکا و کارتە سورەکەی وتی، "مۆرینۆ ڕاهێنەرێکی مەزنە و هەموو کەسێک وەک ڕاهێنەرێک بەرگری لە یانەکەی دەکات، و ئەویش ئەو کارەی کرد و باوەڕی تەواوی بە یاریزانەکانی هەیە، بەڵام زۆر و شێوازی کاردانەوەکانی منی نا ئومێد کرد، لەبەر ئەوەی بەڕاستی ئەو شێوازی ئاهەنگ گێڕانەکەی ڤینی وەک بەهانەیەک بەکار هێنا بۆ تانە دان لە بڕیارەکانی ناوبژیوان”.
لە کۆتایدا کۆرتۆوا دەربارەی حاڵەتی پەناڵتییەکەی یسری ڕابردویان بەرامبەر ئۆساسۆنا وتی، "ئێمەی گۆڵپارێزەکان زۆرینەی جار ڕەچاو ناکرێین لەلایەن ڤارەوە، من تەنها کەمێک دەستم بەری کەوت و ئەو قاچی کەوتە ژێر قاچمەوە بەڵام تەنها تۆزێک قاچم لەسەر قاچی بوو، کەچی ئەو بە جۆرێک هاواری ئێسکی قاچی کرد کە حاڵەتەکە قورس بوبێت، وە ناوبژیوان لەوە دوو دڵ بوو کە تۆپەکە لە یاریزانەکەوە دوور بوو وە نەیداتوانی هەلی گۆڵی ڕاستەقینەی پێدروست بکات یان گۆڵی پێ تۆمار بکات، وا دواتر پێان وتم تۆ هاتویتەتە دەرەوە ئەو بەرکەوتەیە ئەبێتە لدانی سزا.
PM:05:42:24/02/2026
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه