لاپۆرتا "من بارشەلۆنام لە مایەپوچبوون ڕزگار کرد".
وێستگە سپۆرت-
خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووی یانەی بارشەلۆنا چەند نهێنییەکی یانەکەی لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا ئاشکرا کرد.
ڕۆژنامەی سپۆرت چاوپێکەوتنێکی خوان لاپۆرتای بڵاو کردووەتەوە کە چەند نهێنییەکی ئاشکرا کردووە، وە لە بەشێکی قسەکانیدا لاپۆرتا ئاماژەی بەوە کردووە، کە " بارشەلۆنام لە مایەپوچبوون ڕزگار کرد و لەو بارودۆخە سەختەی یانەیەکەی تێ کەوتبوو هێنایە دەرەوە".
لاپۆرتا سەبارەت بە هۆکاری ڕۆشتنەکەی مێسی وتی،"ئێمە پێداچوونەوەمان بە لایەنی دارای یانەکەدا کرد و نەمانتوانی گرێبەستی لیۆنێل میسی نوێ بکەینەوە، بۆیە بڕیارێکی دروستمان بۆ یانەکە دا چونکە بەرژەوەندی یانەکە گرنگترە تەنانەت ئەگەر خەمباریش بین".
لاپۆرتا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "ئێمە هەمیشە بەرشەلۆنەمان لە سەرووی هەموو شتێکەوە داناوە".
لاپۆرتا ئێستا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی بارشەلۆنا کە بڕیارە بەم نزیکە هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدرێت.
AM:11:46:24/02/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه