‌یانەی بەنفیکا بەیاننامەیەکی دژ بە بڕیارەکانی یوفا دەرکرد.

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەنفیکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێمە بە بەڵگەی وێنە و ڤیدیۆی سەلماندمان کە ڤاڵڤێردی شایەنی سزایە بەڵام یوفا ڕەتی کردەوە. 

یانەی بەنفیکا لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی یوفای دایەوە سەبارەت بە بڕیارەکانی لەسەر ئەو ڕووداوانەی لەو شەوەی یاری یانەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ڕویدا، کە ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە:

" یوفا ئاگاداریکردنەوە کە سکاڵاکەی بەرامبەر ڤالڤێردی رەتکراوەتەوە، ئێمە بەداخەوەین لەو بڕیارە، لە کاتێکدا بە روونی و بە چەندین بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆیی سەلماندمان کە ڤالڤێردی هێرشدەکاتە سەر یاریزانەکەمان".

" ئێمە پێمان وایە کە ڕووداوەکە بەبێ هیچ گومانێک و بەدڵناییەوە کارتی سوور بووە، بەڵام نە لە کاتی یارییەکەدا هیچ ڕێوشوێنێک گیرایەبەر، نە سکاڵاکەشمان وەرگیرا!".

"وە تانە لە بڕیاری ڕاگیرانی جیانلوکا پریستیانی یاریزانی یانەکەمان دەدەیان لەلایەن یوفاوە و پێمان وایە ئەو یاریزانە بێ گوناحە و هیچ وشەیەکی ڕەگەز پەرەستی بەکار نەهێناوە، وە فیدراسیۆنەکەش هیچ بەڵگەیەکی لەبەر دەست نییە کە ئەو یاریزانەمان کارێکی وای کردبێت”.



AM:10:42:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌