‌یوفا پریستیانی بۆ ماوەیەکی نادیار سڕکرد.

وێستگە سپۆرت-

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپی بڕیاری دا تا ماوەیەکی نادیار، جیانلوکا پریستیانی یاریزانی بەنفیکا لە یاریکردن ڕابگرێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یوفا بڕیاری ڕاگیرانی پەیستیانی ڕاگەیاند و بەو هۆیەشەوە یاریزانەکە ناتوانێت لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەژداری بکات. 

ڕاگیرانی پریستیانی لە کاتێکدایە کە لە یاری چوونی نێوانی بەنفیکا و ڕیاڵ مەدرید یاریزانەکە بەوە تێوە گلاوە کە ئەو کاتەی کە درێسەکەی بە دەمیەوە گرتووە، وشەی ڕەگەز پەرەستی بەرامبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەکار هێناوە و بەهۆی ئەوەوە سەقامگیری یاریگا و یارییەکە تێکچووە، هەربۆیە یوفاش بڕیاری ڕاگیرانی ئەو یاریزانەی دەرکردووە. 

لە بەیاننامەکەیشیدا یوفا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڤاڵڤێردی هیچ سزایەک وەرناگرێت، ئەوە وەکو وەڵامێک بوو بۆ سکاڵای یانەی بەنفیکا لەسەر فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، کە لەو یارییەدا بەرکەوتەیەکی توندی لەگەڵ یاریزانێکی بەنفیکا دەبێت و یانەی بەنفیکاش پێیان وایە کە یاریزانەکە دەبوایە سزا بدرایە بەڵام یوفا ڕەتی کردەوە و ڤاڵڤێردی بە شایەنی سزا نەزانی. 


AM:10:21:24/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌