‌مەرجێکی سەیر لە گرێبەستەکەی دیاز و بایرن مونشندا هەیە.

وێستگە سپۆرت-

لە گرێبەستەکەی لویس دیازدا لەگەڵ بایرن مونشن مەرجێک بۆ ئەو یاریزانە دانراوە، ئەگەر یاریزانەکە جێبەجێی نەکات سزا دەدرێت.

ڕۆژنامەی بێڵد لە تازەترین هەواڵیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە گرێبەستی لویس دیاز لەگەڵ بایرن میونشن بڕگەیەکی زۆرەملێ لەخۆ دەگرێت کە پێویستە یاریزانەکە ئامادەی وانەی زمانی ئەڵمانی بێت، لەو ماوەیەی بۆی دانراوە فێری ئەو زمانە ببێت. 

ئەگەر پێشکەوتنی پێویست لە هەڵسەنگاندنەکانی زمانی ئەڵمانیدا نیشان نەدات، ئەوا غەرامە دەکرێت لە نێوان 5000 یۆرۆ بۆ 50000 یۆرۆ.

لویس دیزا لە هاوینی 2025 پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کردووە و لەم وەرزەدا ئاستێکی نمونەی لەگەڵ یانەکەدا پێشکەس دەکات و یەکێکە لە گرنگترین یارییزانەکانی ئەو یانەیە. 


PM:12:06:23/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌