ئەرسناڵ بە ئەنجامێکی گەورە یاری دێربی بردەوە و لە پێشينگی مایەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، ئەرسناڵ توانی بە ئەنجامی 4-1 لە تۆتنهام بەرێتەوە، لە پێشەنگی خولەکە بمێنێتەوە.
شەوی ڕابردوو لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 27 ی پرێمەرلیگدا، ئەرسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی تۆتنهام بووەوە و یاری دێربییان ئەنجام دا.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئەرسناڵ کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو وە لە خولەکی 32 شدا گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، بەڵام یانەی خاوەن یاریگاش بێ دەنگ نەبوون و تەنها پاش دوو خولەک گۆڵی یەکسانبوونەوەیان تۆمار کرد، و ئەو تایمەش بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەم جیاوازتر بوو کاتێک یاریزانانی ئەرسناڵ بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و لە خولەکەکانی 47 و 63 و دواین خولەکی ئەو تایمەدا سێ گۆڵیان تۆمارکرد و تۆتنهامیان تێک شکان، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 4-1 لە سوودی ئەرسناڵ کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش ئەرسناڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ و لە پێشەنگی خولەکە مایەوە.
AM:10:53:23/02/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه