بارشەلۆنا لە لیڤانتێی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی، بارشەلۆنا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە لیڤانتێی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 25 ی خولی لالیگای ئیسپانیا، یانەی بارشەلۆنا لە ناو یاریگا و هاندەری خۆیدا میوانداری یانەی لیڤانتێی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بارشەلۆنا کۆنترۆڵی یارییەکەیان کردبوو وە لە خولەکەکانی 4 و 32 دا دوو گۆڵ تۆمار بکەن و تایمی یەکەم بەو ئەنجامە بە کۆتا هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوەی تایمی یەکەم بووە یانەی خاوەن یاریگا یارییەکەی کۆنترۆڵ کردبوو لە خولەکی 81 ی ئەو تایمەشدا گۆڵێکی تریان تۆمار کردوو سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی بارشەلۆنا کۆتایی هات.
بەم بردنەوەیەش بارشەلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 61 خاڵ و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە.
AM:10:43:23/02/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه