فلیک "دوای دوو شکست ئێستا کاتی ئەوەیە متمانە بۆ تیپەکە بگەڕێنینەوە".
وێستگە سپۆرت-
بڕیارە ئەمشەو بارشەلۆنا ڕووبەڕووی لێڤانتێ ببێتەوە و بە بردنەوەی ئەو یارییە دەچێتەوە پێشەنگی خولەکە.
لە پێش ڕووبەڕووبونەوەیە لێڤانتێ هانسی فلیکی ڕاهێنەری بارشەلۆنا وتی " دوای دوو شکستی یەک لە دوای یەک ئێستا کاتی ئەوەیە متمانە بۆ تیپەکە بگەڕێنینەوە، وە یارییەکەش لە یاریگای خۆماندایە بۆیە دەبێت بیبەینەوە بۆ ئەوەی متمانەمان بۆ بگەڕێتەوە.
ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بەپێی فەلسەفەی خۆمان یاری بکەین، بە عەقڵییەتێکی بەهێز، وە لە سەرووی هەمووشیانەوە بە برسییەتییەوە بۆ بردنەوە بجەنگین.
فلێک وتیشی، لیڤانتی تیپێکە بە بەرگرییەکی چڕ یاری دەکەن و پشت بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەستن، بۆیە یارییەکە بۆ ئێمە ئاسان نابێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا فلیک وتی، لە تیپەکەی ئێمەدا تەنها یامال بەرۆژوو دەبێت و رێنمایی پێویست و پلانی تایبەتی بۆ دانراوە بۆ پارێزگارییکردن لە توانای جەستەیی.
AM:11:59:22/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه