‌ئێمباپێ داوای لە بەرپرسانی یانەی شاهانە کردووە، کە ئەستێرەیەکی یانەی بایرن بگوازنەوە.

وێستگە سپۆرت-

کیلیان ئێمباپێی ئەستیرەی یەکەمی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە ئیدارەی یانەکەی وتووە پەلە بکەن لە گواستنەوەی ئۆلیسێی یاریزانی بایرن مونشن. 

تۆڕی فیچاجێس ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە کیلیان ئێمباپێ بە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی وتووە کە ئەگەر ئۆلیسێ بگوازنەوە سودێکی زۆری بۆ یانەکە دەبێت لە داهاتوودا، هەر بۆیە ئێستا یانەکە خەریکی چاودێری کردنی تواناکانی ئەو یاریزانەن و ویستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییەیان هەیە. 

فیچاجێس ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یانەی شاهانە ئەو یاریزانە فەڕەنسییەیان وەکو ئامانجی یەکەمی یانەکە دیاری کردووە لە گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان و دەیانەوێت بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو درێستی سپی شاهانە بۆشێت. 

ئۆلیسێ لەم وەرزەدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەر لەگەڵ یانەی بایرن مونشندا پێشکەش دەکات و بووەتە جێگای سەرسوڕمان و گرنگی پێدانی زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپا.



PM:08:39:20/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری