‌ئەربێلوا``ڤینیسۆس بە بارودۆخێکی سەخت دا تێدەپەڕێت، بەڵام ئێمباپێ ڕۆژ لە ڕۆژ باشتر دەبێت``.

وێستگە سپۆرت-

ئەربێلوا باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆساسۆنا دەکات و بە یارییەکی سەخت ناوی ئەبات. 

"ئێمە دەزانین یاریکردن بەرامبەر ئۆساسۆنا لە دەرەوەی یاریگای خۆمان چەندە قورسە. ئەوان وەرزێکی زۆر باش دروست دەکەن. بۆیە سبەینێ سێ خاڵەکە زۆر گرنگ دەبن".

ڕاهێنەرەکە دەربارەی ڤینیسۆس وتی، ڤینیسۆس لە بارودپخێکی زۆر باشدا نییە و نا ئومێد و بیزارە لەو کارە ڕەگەز پەرستانەی بەرامبەری دەکرێت. 

وە ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئێمباپێ تاڕادەیەک لە دواین قۆناغی پێکهانەکەیدایە و ڕۆژ بەڕۆژ باشتریش دەبێت. 

ئەربێلوا لە کۆتای قسەکانیشیدا وتی، ئێمە ڕاستە لە پێشەنگی خولەکەداین بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە دەبێت لە هەوڵدان بۆستین، بۆیە بە هەمان گڕو تینەوە بەردەوام دەبین بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر.


PM:08:27:20/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری