‌ساکا لەگەڵ ئەرسناڵ گەیشتۆتە ڕێکەوتن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا.

وێستگە سپۆرت-

بوکایۆ ساکا و ئیدارەی یانەی ئەرسناڵ لەسەر کۆمەڵێک مەرج ڕێکژەوتن و گرێبەستی یاریزانەکە نوێ دەکرێتەوە.

سامی موکبیل ڕۆژنامەنوسی وەرزشی لە تۆڕیBBC ئاشکرای کردووە، کە بوکایۆ ساکا لە نزیکترین کاتدا واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات لەگەڵ ئەرسناڵ.

ڕۆژنامەنوسەکە باس لەسەر ئەوە دەکات، کە گرێبەستە نوێیەکەی یاریزانەکە، بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت و هەموو هەنگاوەکانی گرێبەستەکە کۆتای هاتووە تەنها واژۆکردنی یاریزانەکە ماوە.

بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکە، تۆپچییەکانی لەندەن دووبارە پارێزگاری لە تواناکانی یاریزەنە ئینگلیزییەکە لە یانەکەیان دەکەن و چاوی یانە گەورەکانی ئەوروپای لێ دوور دەخەنەوە.

ساکا، سەرەتای دەرکەوتنی لە ئەکادیمیای یانەی ئەرسناڵەوە بووە و لە پاش بوونی بە یاریزانی سەرەکی یانەکە تاوەکو ئێستا، یەکێک بووە لە یاریزانە گرنگ و کاریگەرەکانی ئەو یانەیە.


PM:01:16:18/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری