پاریس سانجێرمان و دۆرتمۆند بردیانەوە و یوڤێنتوسیش توشی شکست هات.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ، پاریس بە زەحمەت لە مۆناکۆی بردەوە و دۆرتمۆندیش سەرکەوت بەسەر ئەتەلەنتادا و یوڤێنتوسیش بە قورسی بە گەلەتەسەرای دۆڕا.
شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا سێ یاری تر ئەنجام دران.
لە یاری یەکەمدا یانەی یوڤەنتوسی ئیتاڵی بووە میوانی گەلەتەسەرای تورکی، دوای یارییەکی پڕ گۆڵ، سەرەنجام گەلەتەسەرای بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە یوڤانتۆس بردەوە و خۆی لە قۆناغی 16ی پاڵەوانییەتییەکە نزیک کردەوە.
یاریگای سیگیگینال ئیدۆنا پارکی تایبەت بە دۆرتمۆندیش بووە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو یانەیە لەگەڵ ئەتەلەنتای ئیتاڵی و یانە ئەڵمانییەکە بە پشت بەستن بە یاریگا و هاندەرە پڕ جۆش و خرۆشەکەی، توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ئەتەلەنتا بەرێتەوە.
لە یەکێکی تر لە ڕووبەڕووبونەوەکانی ئەو قۆناغەدا، هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و مۆناکۆ بەیەک گەیشتن، وە سەرەنجام پاریس توانی بە ئەنجامی 3-2 لە مۆناکۆ بەرێتەوە.
بڕیارە 25 ی ئەم مانگە یاری گەڕانەوەی ئەم قۆناغە بەڕێوە بچێت.
AM:11:42:18/02/2026
ئهم بابهته 148
جار خوێنراوهتهوه