ڕیاڵ مەدرید لە بەنفیکای بردەوە و هەنگاوێک لە قۆناغی داهاتوو نزیکبووەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە چامپیۆنسلیگ ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت یاری چوونی لە بەنفیکا بردەوە و نزیکە لە گەیشتن بە قۆناغی 16 ی پاڵەوانییەتییەکە.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا، ڕیاڵمەدرید بووە میوانی بەنفیکای پرتوگالی.
لە تایمی یەکەمدا، هەردولا باش دەرکەوتن و تاڕادەیەک هاوسەنگی بە یارییەکەوە دەبینرا، بەڵام سەرەنجام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆمار کردن و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا یاریزانانی قەڵای شاهانە باشتر دەرکەوتن و توانییان لە خولەکی 50 وە لە ڕێگای ڤینیسۆسەوە گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، وە یارییەکەش تا کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمەش بەو ئەنجامە مایەوە و سەرەنجام بەو تاکە گۆڵەش کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێک لە قۆناغی داهاتوو نزیک بووە و بڕیارە هەردوو یانە لە 25 ی ئەم مانگەدا یاری گەڕانەوە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابێۆ ئەنجام بدەن.
AM:11:31:18/02/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه