‌دوو یانەی گەورە هەوڵی گرێبەستکردنیان لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ داوە.

وێستگە سپۆرت-

بریکاری کارەکانی کڵۆپ لە لێدوانێکیدا دەڵێت، دوو یانەی گەورە ویستویانە گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەرەکە بکەن بەڵام ئەو هەردوو یانەکەی ڕەتکردووەتەوە. 

مارک کۆیسکی بریکاری کارەکانی یۆرگن کڵۆپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تایمز ئاشکرایکردووە، کە هەر یەکە لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی ئینگلیزی، خواستی گرێبەستکردنیان هەبووە لەگەڵ ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە بۆ ئەوەی بیکەن بەڕاهێنەری نوێی یانەکەیان بەڵام ڕاهێنەرەکە ڕەتی کردوونەتەوە. 

ڕۆژنامەی کای سپۆرتیش لە زاری بەرپرسانی ئەو دوو یانەیەوە ئاشکرای کردووە، کە هەردوو یانەکە ڕەتی دەکەنەوە کە ویستی گرێبەستکردنیان هەبووبێت لەگە ئەو ڕاهێنەرەدا. 

یۆرگن کڵۆپ لە پاش جێهێشتنی یانەی لیڤەرپوڵ لە ساڵی 2024 دا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە پاش لیڤەرپوڵ نابێتەوە بە ڕاهێنەری هیچ یانەیەکی تری ئینگلتەرا. 




PM:12:00:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌