‌ئەربێلوا''بۆ تۆڵەکردنەوە لە بەنفیکا نەهاتووین''.

وێستگە سپۆرت-

ئەلڤارۆ ئەربێلوای ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید وەسفی جۆزێ مۆرینۆی کرد و بە ڕاهێنەرێکی مەزنی ناوبرد. 

بڕیارە ئەمشەو لە یاری چوونی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنسلیگدا، هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەنفیکا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە. 

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکە، ئاربیلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید رایگەیاند کە ئەوان بە باشی خۆیان بۆ یارییەکە ئامادە کردوو و بە ئامانجی بردنەوە هاتوونەتە لیشبۆنە وە لەو فشارە تێدەگەن کە لە یاریگای تیپی بەرامبەر بۆیان دروست دەبێت، بەڵام دواجار ئێمە دوو یاریمان لە بەردەستە کە یەکێکیان لە یاریگای تیپی بەرامبەرە، بۆیە دەبێت باش دەربکەوین. 

ڕاهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بردنەوەی بنفیکا لە قۆناغی رابردوو لە ئێمە مانای ئەوە نییە بۆ تۆڵەسەندنەوە هاتووین، بەڵکو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ئامانجێکی سەرەکییمانە بۆ گەیشتن بە نازناوەکە.

سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی خۆسێ مۆرینیۆ، ئاربێلوا وتی، من هەمیشە هیوای باشترینەکان بۆ خۆسێ دەخوازم و ئەو ڕاهێنەرێکی مەزنە وە دڵنیام هاندەرانی مەدرید لە یاریی گەڕانەوەدا بە چەپڵەڕێزانێکی گەورە پێشوازی لێ دەکەن، چونکە ئەو پێشتر هەموو توانای خۆی بۆ ریاڵ مەدرید بەخشیوە.

وە ئەربێلوا لە کۆتایدا دەربارەی بارودۆخی تیپەکەی وتی، دەستخۆشی لە ئاستی یاریزانەکانم دەکەم و بوون بە راهێنەر زۆر ئاسانترە لە یاریزان، چونکە قسەکردن ئاسانە و جێبەجێکردنی قورسە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ تیپەکە گەشتەکەی کردووە و لە مەشقەکاندا بەشدار دەبێت، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەسەر بەشداریکردنی لە پێش یارییەکە دەدرێت.


AM:11:29:17/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌