‌ڕافینها گەڕایەوە و ئاراوخۆش سەرەکی دەبێت.

وێستگە سپۆرت-

بۆ یاری ئەمشەوی بارشەلۆنا بەرامبەر جیرۆنا هانسی فلیک هەواڵی دڵخۆشکەری پێ گەیشت. 

بڕیارە ئەمشەو لە چوارچێوەی یارییەکانی لالیگادا، بارشەلۆنا ڕووبەڕووی جیرۆنا ببێتەوە.

هانسی فلیک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەدا ئاماژەی بەوە کرد کە پزیشکەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕافینها دەتوانێت بەرامبەر جیرۆنا بەژدار بێت بەڵام ڕاشفۆرد ناتوانێت هەر بۆیە ئێمەش لە لیستەکە دوورمان خستەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا هانسی فلیک ئاماژەی بەوە کرد کە دەیەوێت پشو بە چەند یاریزانێک بدات، یەکێک لەوانە جول کۆندێیە، وە دەیەوێت هەلی زیاتری یاری کردن بە ئاراوخۆ بدات.

سەبارەت بە سکاڵای یانەکە دژ بە بڕیارەکانی ناوبژیوان لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ وتی، من پەیوەندیم بەو شتەوە نییە و ئاگام لەو بابەتە نییە، ناوبژیوان هەڵەی هەبوو لە یارییەکە بەڵام ئاگام لەو سکاڵایە نییە .


AM:11:16:16/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌