‌ڕیاڵ مەدرید سۆبۆسلای دەوێت و یاریزانەکەش دڵی بۆ پۆشینی درێسی یانەکە لێدەدات.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەنیازە لەم هاوینەدا، بە هەر نرخێک بێت، دۆمۆنیک سۆبۆسلای بگوازێتەوە ڕیزەکانی. 

زۆرێک لە سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەی ئەوەی دەربڕیوە لەم هاوینەدا لەبەرامبەر گواستنەوەی سۆبۆسلای، بۆ قەڵای شاهانە، کاماڤینگا و بڕە پارەیەکیش بدات بە یانەی لیڤەرپول، ئەگەر یانە ئینگلیزییەکە ڕازی بێت.

ڕۆژنامەی مارکاش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پۆشینی درێسی سپی یانەی ڕیاڵ مەدرید، خەونی لەمێژینەی یاریزانەکەیە و ئەو یاریزانە لە ئێستاشدا تەماشاکەرێکی بەردەوامی یارییەکانی ڕیاڵ مەدریدە.

لە پێشتریشدا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریە لە دیمانەیەکیدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو، کە سۆبۆسلای دڵی بۆ ڕیاڵ مەدرید لێدەدات و دەیەوێت چەند ساڵێکی کاروانە وەرزشییەکەی یاری بۆ ئەو یانەیە بکات.

سۆبۆسلای لەم وەرزەدا لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و لە ئێستادا زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپا چاودێری یاریزانەکە دەکەن و خواستی بەدەستهێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەیان هەیە.


PM:12:19:15/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌