یانەی تۆتنهام ڕۆدیگێریان دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، گرنگی بە ئەنتۆنی ڕۆدیگێری دەدەن و دەیانەوێت بیگەڕێننەوە پرێمەرلیگ.
لە تازەترین هەوڵیدا ماڵپەڕی تیم تۆک ئاشکرای کردووە، کە یانەی تۆتنهام زانیویانە کە کریستیان ڕۆمێرۆ دەیەوێت لەم هاوینەدا دەیەوێت یانەکە بە جێ بهێڵێت هەر بۆیە دەیانەوێت هەر لە ئێستاوە شوێنگرەوەیەکی بۆ بۆ بدۆزنەوە و کاری لەسەر بکەن.
ماڵپەرەکە دەڵێت، نزیکترین ناویش بۆ جێگرەوەی ڕۆمێرۆ، ئەنتۆنی ڕۆدیگری بەرگریکاری ڕیاڵمەدریدە، و یانەکە پێیان وایە ڕۆدیگێر شیاوترین کەسە بیکەن بە بەرگریکاری نوێی یانەکە، لەبەر ئەوەی ڕۆدیگێر هەم ئەزموونی یاری کردنی لە خولەکەدا هەیە، هەم بەرگریکارێکی باشە و توانایەکی جەستەی باشی هەیە هاوشیوەی ڕۆمێرۆ.
ڕۆدیگێر، لە هاوینی 2022دا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و تاوەکو ئستا نزیکەی 170 یارییەکی لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئەنجام داوە.
PM:02:33:12/02/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه