ئیتیحادی سعودی دەیەوێت محەمەد سەڵاح بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی ئیتیحادی سعودی دەیانەوێت بە گرێبەستێکی گرانبەها، لەم هاوینەدا محەمەد سەڵاح پەلکێشی ڕیزەکانیان بکەن.
پێگەی فوت مێرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە، کە یانەی ئیتیحاد ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەن کە لە مرکاتۆی هاوینەدا محەمەد سەڵاحی میسری و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ ببەنە سعودییە و یاریزانەکە وەرزی داهاتوو دریسی یانەکەیان بپۆشێت.
فوت مێرکاتۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە یانە سعودییەکە دەیانەوێت ئەو یاریزانە لە بەرامبەر موچەی ساڵانەی 50 ملیۆنیدا ڕازی بکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
پێگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیش ڕەزامەندی تەواوی لەسەر ئەو گرێبەستە دەربڕیوە و لەم هاوینەدا پاڵپشتی تەواوی ئیتیحاد دەکات تا چەند گرێبەستێک ئەنجام بدەن.
محەمەد سەڵاح لەم وەرزەدا چەند جارێک توشی کێشە بووەوە لەگەڵ ڕاهێنەری ئێستای لیڤەرپوڵ و هەست بە نا ئارامییەکی زۆر دەکات لە یانەکە، کە ئەمەش وای کردووە ئاستی یاریزانە میسرییەکە بە ڕێژەیەکی بەرچاو دا ببەزێت، هەر بۆیە ڕەنگە ئەمە وا لەو یاریزانە بکات لەم هاوینەدا بیەوێت ئەزموونی یاریکردن لەگەڵ یانەیەکی تر تاقی بکاتەوە.
PM:02:25:12/02/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه