‌لیڤەرپوڵ بردیەوە و مانچستەر سیتیش لەسەر ئەنجامە باشەکانی بەردەوامە.

وێستگە سپۆرت-

لەخولی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ بە زەحمەت لە سەندەرلاندی بردەوە و مان سیتیش سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 26 ی پرێمەرلیگدا، لیڤەرپوڵ بووە میوانی سەندەرلاند و مان سیتیش میوانداری فوڵهامی کرد.

لە یاری لیڤەرپوڵ و سەندەرلانددا، یاریزانانی ڕێدز باشتر دەرکەوتن چەندین هێرشی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا، بەڵام نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن تا لە خولەکی 61 ڤرجڵ ڤاندایک گۆڵێکی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکەش بەو تاکە گۆڵەی ڤاندایک کۆتای هات.

لە یاری دووەمدا، مان سیتی کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو وە هەر لە تایمی یەکەم و لە خولەکەکانی 24 و 30 و 39 دا سێ گۆڵیان تۆمار کرد و هەر زوو یارییەکەیان یەکلا کردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی مان سیتی کۆتایی هات.

بەو ئەنجامانەش مان سیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 53 خاڵ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولەکە دایە و لیڤەرپوڵیش 42 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمە.


PM:02:23:12/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌