ئارنی سڵۆت لە پێش یاری سەندەرلاند باسی بارودۆخی تیپەکەی دەکات.
وێستگە سپۆرت-
سڵۆت دەڵێت ئەگەر ئەم وەرزە نەتوانین سەرکەوین بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو، ئەوا لەم وەرزەدا شکستمان هێناوە.
بڕیارە ئەمشەو لیڤەرپوڵ لە یارییەکانی هەفتەی 26 ی خولی پرێمەرلیگدا ببێتە میوانی سەندەرلاند.
ئارنی سڵۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاری سەندەرلاند باسی بارودۆخی تیپەکەی دەکات و دەڵێت،” تیپەکە بە بارودۆخێکی زۆر باشدا تێپەڕ نابێت، دوای ئەوەی ئێمە هەوڵی زۆر دەدەین بەڵام هەندێک جار چانس یاوەرمان نییە و ناتوانین ئەنجامەکان لە سوودی خۆمان یەکلا بکەینەوە، یاری سەندەرلاندیش لە یاریگای ئەوان یارییەکی هێندە ئاسان نییە و ئومێدەکەین بە هەمان سیناریۆی یاری مان سیتی تێنەپەڕێت، کە ئێمە باشترین یارییمان ئەنجام دا بەڵام دۆڕاین”.
ئارنی سڵۆت درێژەی بە قسەکانی داو گوتی، ئامادە نابوونی سۆبۆسلای باش نییە بۆ ئێمە، چونکە من و ئێوەش دەزانن کە یاریزانەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات و یارمەتیدەرێکی باشی هاوتیمەکانێتی لە یاریگاشدا، بەڵام ئومێدەکەین زۆر لێمان دانەبڕێت”.
ئارنی سڵۆت لە کۆتای قسەکانیدا وتی، ئێمە بە وەرزێکی سەختدا تێدەپەڕین بەڵام هەوڵ دەدەین زاڵبین بە سەریدا، وە ئەگەر لەم وەرزەدا نەتوانین سەرکەوتن بۆ چامپیۆنسلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر بکەین بە وەرزێکی شکستخواردوو بۆ خۆمانی دەبینین”.
PM:12:25:11/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه