پێش یاری ئەتلەتیکۆ هەواڵێکی ناخۆش بە هانسی فلیک گەیشت.
وێستگە سپۆرت-
بارشەلۆنا گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و ئەستێرەیەکی دیاری تیپەکە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ئامادە نابێت.
بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا یانەی بارشەلۆنا ڕووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە.
بەڵام ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاوی کردووەتەوە، کە پزیشکەکانی یانە کەتەلۆنییەکە هەواڵێکی جەرگ بڕیان بە هانسی فلیکی یاریزانەکە داوە کە گوایە ڕافینهای ئەستێرەی دیاری تیپەکە ناتوانێت لەو یارییەدا ئامادە بێت و بە تەواوی لەپێکانەکەی چاک نەبووەتەوە.
ڕادیۆی کەتەلۆنیاش بڵاوی کردووەتەوە کە ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەوڵی زۆر دەدات لە پێناو ئەوەی بتوانێت لەو یارییەدا گەر بە یەدەگیش بێت بەژداری بکات و کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییەکە هەبێت، بەڵام پزیشکەکانی یانەکە و هانسی فلیکی ڕاهێنەریش نایانەوێت دووبارە مەترسی بە پێکانی یاریزانەکەوە بکەن، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم وەرزەوە یاریزانەکە بەدەست ئەو پێکانەوە دەناڵێنێت.
AM:11:50:11/02/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه