‌کاریک چارەنوسی هاندەرە قژ بژەکەی یونایتد یەکلا دەکاتەوە .

وێستگە سپۆرت-

مایکل کاریک ئەمشەو بردنەوە بەدەست بهێنێت فرانک ئیڵێت سەری چاک دەکات. 

ئەمشەو مانچستەر یونایتد بە سەرپەرشتی مایکل کاریک، لە هەفتەی 26ی پرێمەرلیگدا، ڕووبەڕووی وێستهام دەبنەوە و بە بردنەوەیان زنجیرەی بردنەوە یەک لەدوای یەکەکانی شەیتانە سوورەکان دەگاتە 5 بردنەوە و بەمەش چاڵنجەکەی فرانک ئیڵێت کۆتای دێت کە بڕیاری دابوو تاوەکو مان یو 5 یاری نەباتەوە قژی چاک ناکات.

مایکل کاریک چوار یارییە بووە بە ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان و توانیویەتی لە هەر چوار یارییەکەدا بردنەوە بۆ یانەکەی بەدەستبهێنێت کە ئەوانیش بەرامبەر هەریەکە لە یانەکانی، مانچستەر سیتی، ئەرسناڵ، فوڵهام و تۆتنهام بوون، کە ئەو زنجیرە بردنەوەی یانەکە ماوەی چەند ساڵێکە یانەکە بە خۆیەوە نەبینیوە. 

فرانک ئیڵیت، ئەو هاندەرەی مانچستەر یونایتد کە زیاتر لە 490 ڕۆژە قژی چاک نەکردووە ئەمشەو مایکل کاریک بە بردنەوەی لە وێستهام یۆنایتد سەری بۆ چاک دەکات.


PM:12:38:10/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌