‌ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا کریستیان ڕۆمێرۆی دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

ئیدارەی ریاڵ مەدرید بە دوای یاریزانی دڵی بەرگریدا دەگەڕێت و لە ئێستادا ڕۆمێرۆی دیاری کردووە تا لەم هاوینەدا بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کریستیان ڕۆمرۆی بەرگریکار 27 ساڵانەکەی تۆتنهام نزیکترین ناوە بۆ ئەوەی ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە قەڵای شاهانە و کێشەی بەرگری یانەکەی پێ چارەسەر بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەیشی بڵاو کردووەتەوە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بە هۆی دابەزینی ئاستی بەرگریکارەکانی و زۆری پێکانەکانیان ئامانجی ئەوەیە یەک بۆ دوو گرێبەستی نایاب بۆ مەرکەزی بەرگری واژۆ بکات لەم هاوینەدا، کە ڕۆمێرۆ یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەکە.

ڕۆمێرۆش لە ماوەکانی ڕابردوودا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە دەیەوێت لە کۆتای ئەم وەرزەدا تۆتنهام جێ بهێڵێت و ئەزموونێکی نوێی یاریکردن لە یانەیەکی نوێ تاقی بکاتەوە، هەر بۆیە ئەگەری گرێبەستکردنی لەگەڵ یانەی شاهانە زیاتر دەبێت.


PM:12:23:10/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌