ڕافینها خەڵاتی باشترین وەرزشکاری ساڵی بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
ڕافینها بوو بە باشترین وەرزشکاری ساڵی ڕابردوو وە خەڵاتی تۆرسکی بەدەستهێنا.
ڕادیۆی کادینا سێری ئیسپانی، خەڵاتی تورسکی بە ڕافینها بەخشی وەک باشترین وەرزشکاری ساڵی 2025 .
یاریزانە بەڕازیلییەکەش دڵخۆشی خۆی دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەربڕی و وتی " زۆر دڵخۆشم بە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە و زۆر سوپاسی ئەو کەسانەش دەکەم کە بە شایستەیان زانیوم”.
ڕافینها لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " هەوڵی تەواوەتی دەدەم لە پێناو یانەکەم، لە پێناو ئەوەی زوو چاک ببمەوە و بەژداری لە یاری یانەکەم بکەم بەرامبەر ئەتلەتیکۆ ".
یاریزانە بەڕازیلییەکە سەبارەت بە کێبڕکێ کردنی ئەم وەرزەی لالیگا وتی " جیاوازی یەک خاڵ زۆر کەمە هەتا ئێمە بڵێین نازناوەکەمان یەکلا کردووەتەوە، وە بینیویشمانە یانەی ڕیاڵ مەدرید چەند پشوو درێژن بۆیە پێویستە ئێمە زۆر بە باشی دەربکەوین و هەموو یارییەک سێ خاڵەکە بەدەست بهێنین ئەگەر بمانەوێت ببینە پاڵەوان”.
ڕافینها لەم وەرزەی لالیگادا لەگەڵ بارشەلۆنا بەژداری لە 14 یاریدا کردووە، لەو ژمارە یارییەش توانیویەتی بەژداری لە 11گۆڵدا بکات.
PM:12:16:10/02/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه