ڕیاڵ مەدرید لە ڤالێنسیای بردەوە و هەنگاوێک لە بارشەلۆنا نزیک بووەوەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید لە ڤالێنسیای بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 23 ی لالیگادا، ڕیاڵ مەدرید بووە میوانی ڤالێنسیا.
تایمی یەکەم تۆپ زیاتر لە ناوەندی یاریگا بەدی دەکرا و هەردوولا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمار کردنی گۆڵ و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا هەرزوو ڕیاڵ مەدرید گورزی خۆی وەشاند و لە خولەکی 65 دا کارێراس، گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لە دواساتەکانیش کیلیان ئێمباپێ وەک پیشەی هەمیشەی خۆی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شاهانە تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام، لە سوودی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 57 خاڵ و تەنها یەک خاڵ لە بارشەلۆنای پێشەنگەوە دوورە.
PM:12:27:09/02/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه