مان سیتی یاری لوتکەی لە ناو ئەنفێڵد لە لیڤەرپوڵ بردەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، مان سیتی بە زەحمەت لە لیڤەرپوڵی بردەوە و بەردەوام بوو لە کێبڕکێکردنی پێشەنگی.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 25 ی پرێمەرلیگ و لە یاری لوتکەدا یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچستەر سیتی کرد .
لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگیەکی زۆر بەدی ئەکرا، و هەردوولا بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر بە ئامانجی یەوەی گۆڵێک تۆمار بکەن بەڵام هیچ لایەکیان سەرکەوتوو نەبوون و تایمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش بە هەمان شێوە بوو، بەڵام لیڤەرپوڵ توانی بە موشەکێکی سۆبۆسلای، لە خولەکی 74 دا گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، یاریزانانی گواردیۆلاش دەستە وەستان نەبوون و لە ڕێگای بێرنانردۆ سێلڤا و ئێرلینگ هالاندەوە دوو گۆڵیان تۆمار کردوو یارییەکە بە بردنەوەی مان سیتی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.
بەم بردنەوەیەش مان سیتی بە کۆکردنەوەی 50 خا بەردەوام بوو لە کێبڕکێ کردنی پێشەنگی لەگەڵ ئەرسناڵ و لیڤەرپوڵیش 39 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەمدا گیرساوەتەوە.
PM:12:25:09/02/2026
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه