مانچستەر یونایتد، ئیدێر مێلیتاوی دەوێت.
وێستگە سپۆرت-
ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتد، ئیدێر مێلیتاوی بەرگریکاری ڕیاڵ مەدریدیان کردۆتە ئامانج، تا لەم هاوینەدا بیگوازنەوە ڕیزەکانیان.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردۆتەوە، کە ئیدارەی شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا، ئیدێر میلیتاوی بەڕازیلی بگوازنەوە ئەڵدترافۆرد و بڕی 40 ملیۆنیشیان بۆ ئەو گرێبەستە داناوە.
پێگەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە هۆکاری گرنگیپێدانی مان یونایتد بۆ ئەو بەرگریکارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەکە لەم وەرزەدا هەندێکجار توشی کێش دەبوویەوە لە مەرکەزی بەرگریدا و لە هەمان کاتدا پێیان وایە ئەو یاریزانە شێوازی یاری کردن و توانا جەستەییەکەی لەگەڵ مان یونایتددا بە تەواوی گونجاوە.
فیچاجێس ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لارییان نییە لە فرۆشتنی ئەو بەرگریکارە بە مانچستەر یونایتد، لەبەر ئەوەی پێیان وایە بەهۆی زۆری پێکانەکانەوە ئەو یاریزانە سوودی بۆ یانەی شاهانە نەماوە .
PM:12:19:09/02/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه