ئەرسناڵ یاری دێربی لە چێڵسی بردەوە و کەیشتە یاری کۆتایی.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ئەرسناڵ، یاری هاتنیشی لە چێڵسی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتای جامی کاراباو.
شەوی ڕابردوو لە یاری هاتنی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراراباودا، یانەی ئەرسناڵ میوانداری یانەی چێڵسی کرد.
لە تایمی یەکەمدا هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکەوە دەبینرا، هەردوولا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون لە گۆڵتۆمار کردن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
سیناریۆی تایمی دووەمیش هاوشێوەی تایمی یەکەم بوو بەڵام لە دواین چرکە ساتەکانی تایمی دووەمدا هاڤێرتز بە شێوازێکی نایاب گۆڵێکی بۆ ئەرسناڵ تۆمار کرد و بەو تاکە گۆڵە یانەی ئەرسناڵ یاری هاتنیشی لە چێڵسی بردەوە.
ئەوە لە کاتتێکدایە تۆپچییەکانی لەندەن، یاری چونیشیان بە ئەنجامی 3-2 لە چێڵسی بردبوویەوە.
بەو بردنەوەیەش، ئەرسناڵ گەیشتە یاری کۆتایی جامی کاراباو و چێڵسیش ماڵئاوایی کرد.
AM:11:48:04/02/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه