بارسێلۆنا بە زەحمەت لە ئەلباسێتی بردەوە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی بارشەلۆنا بە زەحمەت توانی لە ئالباسێتی بباتەوە و بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی قۆناغی 8 ی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی بارشەلۆنا بووە میوانی یانەی ئەلباسێتی.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هانسی فلیک باشتر دەرکەوتن و کۆنترۆڵی یاریگایان کردبوو، وە توانیان لە خولەکی 39 دا گۆڵی یەکەم لە ڕێگای لامین یاماڵەوە تۆمار بکەن ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، و لە خولەکی 56 ئاراوخۆ بە لێدانی سەر، بارشەلۆنای کردە خاوەنی گۆڵی دووەم، هەرچەندە یانەی میوان لە خولەکی 87 دا جیاوازییەکەیان کەمکردەوە، بەڵام تازە کار لە کار ترازابوو، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش یانەی بارشەلۆنا سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و ئەلباسێتیش ماڵ ئاوایی کرد.
AM:11:37:04/02/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه