‌ڕامۆس دەیەوێت لە یانەکەی پێشوویەوە دەستبکاتەوە بە یاری کردن.

وێستگە سپۆرت-

سێرجیۆ ڕامۆس، ئێستا یاریزانێکی ئازادە و دەیەوێت پەیوەندی بکاتەوە بە یانەکەی پێشوویەوە و دەستبکاتەوە بە یاریکردن. 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ئاشکرای کردووە، کە یاریزانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی سیڤیلیا و لەوێوە دەستبکاتەوە بە یاریکردن و لە مەرکەزی خۆیدا یارمەتی یانەکە بدات، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا ڕامۆس یاریزانێکی ئازادە و یانەی سیڤیلیاش کێشەی لایەنی بەرگرییان هەیە و لەم وەرزەی خولی ئیسپانیادا 37 گۆیان لێ تۆمارکراوە. 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ئیدارەی یانەکەش خواستیان لەسەر گەڕانەوەی ڕامۆس هەیە بۆ یانەکە بەڵام تاکە شت کە ڕێگرە لەو گرێبەستە خراپی لایەنی دارای یانەی سیڤیلیایە، کە لەم وەرزەدا بە هۆی ئەنجامدانی چەند گرێبەستێکەوە، توانای گرێبەستی دیکەیان نەماوە. 

لە ماوەکانی پێشوودا یاریزانە ئیسپانییەکە ویستی لەسەر کڕینەوەی پشکەکانی یانەی سیڤیلیا هەبوو، بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە لەو کارەی. 


AM:11:24:04/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری