ڕۆناڵدۆ تەقییەوە و بەهۆی توڕەبونیشیەوە بەژداری یارییەکەی نەسری نەکرد.
وێستگە سپۆرت-
ڕۆناڵدۆ لە شوازی مامەڵەکردنی سندووقی وەبەرهێنانی سودی توڕەیە و دەڵێت جیاوازی لە نێوان یانەی هیلال و یانەکانی تری سودییەدا دەکرێت.
شەوی ڕابردوو یانەی نەسر ڕووبەڕووی ڕیاز بوویەوە و یارییەکەشی لێ بردووە، بەڵام چەند کاتژمێریک پێش ئەو یارییە بڵاو کرایەوە کە ڕۆناڵدۆ بەژداری ئەو یارییە ناکات.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاویان کردەوە کە هۆکاری یاری نەکردنەکەی ڕۆناڵدۆ پێکان و پشوودانی ئەو یاریزانە نییە، بەڵکو یاریزانەکە بە هۆی مامەڵە خراپەکانی سندوقی وەبەرهێنانی سعودی بڕیاریداوە کە یاری بۆ نەسر ناکات تا ئەو کێشانە چارەسەر دەکرێن.
ڕۆناڵدۆ پێیوایە سندوقی وەبەرهێنانی سعودی لە پرسی گواستنەوەی یاریزاندا جیاوازی لە نێوان یانەکاندا دەکات و زیاتر لە هەر یانەک یارمەتی یانەی هیلال دەدات، وە هەندێک لە ڕۆژنامەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆناڵدۆ جگە لە توڕەبوونی لە سندوقی وەبەرهێنان، لە ئیدارەی یانەی نەسڕیش توڕەیە، لەبەر ئەوەی یانەکە هیچ گرێبەستێکی لە گواستنەوەی زستانەدا واژۆ نەکردووە جگە لە گرێبەستکردن لەگەل حەیدەر عەبدولکەریم .
هیلال لەم میرکاتۆیەدا گرێبەستی لەگەڵ هەریەکە لە پابلۆ ماری یاریزانی فیۆرەنتینا، و محەمەد قادر میتی یاریزانی یانەی ڕین، و لە کۆتا خولەکەکانیش گرێبەستکردنی لەگەڵ کەریم بەنزێما ڕاگەیاند .
AM:11:37:03/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه