سەرۆکی فیفا سزاکانی سەر ڕوسیا لادەبات.
وێستگە سپۆرت-
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، موژدەیەکی خۆش بە ڕووسەکان دەدات و ئەگەری هەیە بە یەکجاری سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لابەرێت.
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، موژدەیەکی خۆش بە ڕووسەکان دەدات و ئەگەری هەیە بە یەکجاری سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لابەرێت.
لە نوێترین دەرکەوتنیدا ئینفانتینۆ لێدوانی بۆ سکای نیوز داو گوتی " بە دڵنیاییەوە ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە لە فیدراسیۆنەکەمان سزاکانی سەر ڕووسیا لاببەین، لەبەر ئەوەی ئەو سزایانە لە ئستادا بە شتێکی ڕەوا نابینین و هەستەکەین جگە لە زیاتر کردنی ڕق و کینە هیچی دیکەی لێ بەرهەم نەهاتووە ".
سەرۆکی فیفا درێژەی بە قسەکانی داو وتی " من لەگەڵ ئەوەدا نیم لە پێناو ململانێ و پرسە سیاسییەکان، لایەنێک لە لایەن ئێمەوە سزا بدرێت”.
لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا، لە بەرواری مانگی 2 ی ساڵی 2022 وەوە، ڕوسیا لە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی ئەوروپا و جیهان سڕکران و نەیانتوانی بەژداری بکەن.
AM:11:33:03/02/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه