‌چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا یاریزانێکی بارشەلۆنەیان دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

دوو یانەی گەورەی ئەوروپا هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ ئەوەی ئەستێرەیەکی بارشەلۆنا ببەنە ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرای کردووە، کە هەریەکە لە یانەکانی بایرن مونشنی ئەڵمانی و چێڵسی ئینگلیزی، کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی فرمین لۆپێزی ئەستیرەی لاوی بارشەلۆنا دەکەن و دەیانەوێت بە موچەی بەرز یاریزانەکە لە چنگی بارشەلۆنا دەربهێنن.

ڕۆژنامەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە موچەی فێرمین لە ئیستادا لە بارشەلۆنا تەنها 4 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام یاریزانەکە مانەوەی لە بارشەلۆنا پێباشترە وەک لە موچە بەرزەکانی یانەیەکی تر، هەربۆیە یاریزانەکە بڕیاری مانەوە لە بارشەلۆنای داوە.

فێرمین لۆپێزی تەمەن 22 ساڵ، لەم وەرزەدا ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانەی بارشەلۆنا پێشکەش دەکات، و لە ئستادا یەکێکە لە یاریزانە کاریگەر و متمانە پێکراوەکانی هانسی فلیک و بارشەلۆنا .


AM:11:30:03/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌