مان سیتی نەیتوانی لە تۆتنهام بباتەوە و کەوتە داوی یەکسان بوونەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئینگلتەرا، مان سیتی بەردەوامە لە ناجێگیری ئاستی و ئەم جارەش لەگەڵ تۆتنهام یەکسان بوون .
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 24 ی ئینگلتەرادا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەمدا شین پۆشەکانی شاری مانچستەر باشتر دەرکەوتن و لە خولەکەکانی 11 و 44 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەو تایمەش بەو دوو گۆڵەی مان سیتی کۆتای هات.
سیناریۆی تایمی دووەم جیاواز بوو، کاتێک یاریزانانی تۆتنهام گەڕانەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکەکانی 53 و 70 دا دوو گۆڵیان تۆمار کرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، لە پاش ئەو گۆڵە هەردوو یانە هەوڵی زۆریان دا گۆڵی بردنەوە تۆمار بکەن، بەڵام کەسیان سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان کۆتای هات.
لە پاش ئەو یەکسان بوونەش مانچستەر خاوەنی 47 خاڵە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندییەکەیە، تۆتنهامیش 29 خاڵی هەیە و لە ڕیزبەندی 14 یەمدایە.
AM:11:56:02/02/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه