‌ڕیاڵ مەدرید لە ڕایۆ ڤالیکانۆی بردەوە و سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید توانی لە ڕایۆ ڤالیکانۆ بەرێتەوە و بەردەوامبێت لە کێبڕکێکردنی پێشەنگی لەگەڵ بارشەلۆنا. 

شەوی ڕابردوو، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بووە شانۆی ڕووبەڕووبونەوەی ڕیاڵ مەدرید و ڕایۆڤالیکانۆ لە یارییەکانی هەفتەی 22 ی لالیگادا.

لە تایمی یەکەمدا هەرچەندە لە خولەکی 15 ڤینیسۆس گۆڵێکی نایابی تۆمار کرد، بەڵام هاوسەنگیەکی زۆر لە یارییەکەدا بەدی دەکرا و هەردوو یانە بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵەی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.

لە سەرەتاکانی تایمی دووەم و لە خولەکی 49 ی یارییەکەدا یانەی میوان گۆڵی بەرامبەری تۆمار کرد، تا دواساتەکان یارییەکە بە یەکسانی مایەوە بەڵام پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ یامەی شاهانە هەژمار کرد و ئێمباپێ وەک پیشەی هەمیشەی بە سەرکەوتوانە لیدانەکەی جێبەجێکرد، و سەرەنجام ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەکەی بردەوە.

بەو بردنەوەیەش ڕیاڵ مەدرید سێ خاڵی دیکەی گرنگی بەدەستهێنا و بەردەوامی دا بە کێبڕکێکردنی پێشەنگ لەگەڵ بارشەلۆنادا…


AM:11:54:02/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌