گولەر هەڕەشەی ڕۆشتن لە ڕیاڵ مەدرید دەکات.
وێستگە سپۆرت-
ئاردا گولەر لە بارودۆخێکی خراپدایە لەگەڵ یانە شاهانەییەکە و هەڕەشەی ڕۆشتن دەکات.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئاردا گولەری یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید نیگەرانە لە شێوازی مامەڵەکردنی یانەکە و ڕاهێنەری یانەکە لەگەڵیدا و بە کەسە نزیکەکانی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر وەرزی داهاتوو ئەربێلوا لەگەڵ یانەکە بەردەوامبێت من لە یانەکە دەڕۆم.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، کە ئاردا گولەر پێی وایە ئەو پێگەیەی ئیستا لە پێکهاتەی یانەکە و لە یانەکەدا هەیەتی بەرامبەر نییە بەو بەهرە و تایبەتمەندیانەی یاریزانەکە هەیەتی و یاریزانەکە پێی وایە بە ئاستە باشەکەی لە پیشتردا زۆرینەی جار توانیویەتی ئاستی بەرز پێشکەش بکات، بەڵام لە ئێستادا نیگەرانە لەو مامەڵە تاکتیکییەی کە ئاربێلوا لەگەڵ ئەودا دەیکات .
ئێستا بە پێی سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان بێت مانەوە یان ڕۆشتنی ئارداگولەر بەندە بە بڕیاری یانەکەوە بۆ وەرزی داهاتوو .
AM:11:51:02/02/2026
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه