‌لیڤەرپوڵ لە نیوکاسڵی بردەوە و بە شێوەیەکی کاتی چووەم ڕیزبەندی پێنجەم.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ توانی لە نیوکاسڵ  بباتەوە و چووەوە سەر ڕێچکەی بردنەوە. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 24 ی خولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لە ناو یاریگا ئەنفێڵد میوانداری نیوکاسڵی کرد.

لە سەرەتای تایمی یەکەمەوە یاریزانانی ئید هاو باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 36 دا گۆردۆن گۆڵی یەکەمی بۆ نیوکاسڵ تۆمار کرد، بەڵام ڕێدزەکان خێرا بە دوو گۆڵ وەڵامیان دانەوە و لە خولەکەکانی 41 و 43 دا ئیکیتیکی دوو گۆڵی بۆ لیڤەرپوڵ تۆمار کردوو ئەو تایمە بە ئەنجامی 2-1 لە سوودی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا یاریزانانی یانەی میوان هەوڵیاندا بۆ یەکسان کردنەوەی  ئەنجامەکە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە خولەکی 67 دا فلۆریان ڤێرتز گۆڵی سێیەم و لە کۆتا ساتەکانیشدا کۆناتێ گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 4-1، بە بردنەوەی لیڤەرپوڵ کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیە لیڤەرپوڵ خاوەنی 39 خاڵە و بە شیوەیەکی کاتی چووە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خولەکە .


AM:11:41:01/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌