بارشەلۆنا بردیەوە و پێشەنگی بەهێزترکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانیا بارشەلۆنا توانی لە ئێڵچێ بەرێتەوە و سێ خاڵی گرنگیش بەدەستبهێنێت.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 22 ی خولی ئیسپانیادا بارشەلۆنا بووە میوانی یانەی ئێڵچێ.
لە تایمی یەکەمدا، کوڕانی هانسی فلیک زۆر باشتر دەرکەوتن هەر زوو لامین یاماڵ لە خولەکی 6 ی ئەو تایمەدا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام یانەی خاوەنش دەستەوەستان نەبوون و لە خولەکی 29 دا گۆڵی یەکسانبوونەوەیان تۆمار کرد، لە کۆتا خولەکەکانی ئەو تایمەدا فێران تۆرێس گۆڵی دووەمی بارشەلۆنای تۆمار کردوو ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی هات .
لە تایمی دووەمدا بەهەمان سیناریۆی تایمی یەکەم کوڕانی هانسی فلیک باشتر دەرکەوتن و لە خولەکی 72 دا ڕاشفۆرد گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی 3-1 لە سوودی بارشەلۆنا کۆتای هات.
بەو بردنەوەیەش بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد
AM:11:39:01/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه