زۆرینە داوای هاتنەوەی مۆرینۆ دەکەن بۆ ڕیاڵ مەدرید.
وێستگە سپۆرت-
بە پێی ڕاپرسییەکی تەلەفزیۆنێکی ئیسپانی، زۆرینە داوای ئەوە دەکەن کە جۆزێ مۆرینۆ ببێتەوە بە ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید.
تەلەفزیۆنی ئیل چیرینگیۆتۆی ئیسپانی، ڕاپرسییەکی ئەنجامداوە، بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید و زۆرینەی بەژداربوان داوای گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینۆ دەکەن، بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەی شاهانە.
تەلەفزیۆنەکە، یەکێژکی لە پرسیارەکانی سەبارەت بە گەڕانەوەی مۆرینۆیە و لە بەژداربوان دەپرێت"ئایا تۆ لەگەڵ گەڕانەوەی مۆرینۆی بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید؟'' دەرەنجامەکەشی ئەوە بووە کە زۆرینەی بەژداربوان لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو ڕاهێنەرە بوون.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە بە ڕێژەی 56% ی لەگەڵ هاتنەوەی ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە بوون و 44% یش دژی هاتنەوەی بوون.
لە ماوەکانی ڕابردوودا و بە دیاریکراوی لە نێوان ساڵەکانی 2010 تا 2013 مۆرینۆ ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بووە و لەگەڵ یانەکە توانی سێ نازناو بەدەستبهێنێت، کە یەکجار خولی ئیسپانیا و یەکجار جامی شا و یەکجاریش جامی سۆپەری لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەستهێنا.
PM:12:49:31/01/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه