نەسر بردیەوە و ڕۆناڵدۆش گۆڵێکی تری تۆمارکرد.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ڕۆشانی سعودی، یانەی نەسر لە خلودی بردەوە و ڕۆناڵدۆش گۆڵی 961 ی خۆی تۆمارکرد.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 19 ی خولی ڕۆشانی سعودیدا، یانەی نەسر بووە میوانی خلود.
لە تایمی یەکەمی یارییەکادا یاریزانانی نەسر بەهێزتر دەرکەوتن و چەند هێرشێکی مەترسیداریشیان بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەڵام نەیانتوانی گۆڵی پێ تۆمار بکەن و سەرەنجام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، کوڕانی خۆرخی خیسۆس هێرشەکانیان ڕێکخراوتر کردوو، لە خولەکەکانی 47 و 53 و 72 سێ گۆڵیان تۆمار کرد، یەکێک لە گۆڵەکانیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکە تۆماریکرد، کە ئەوە گۆڵی 961 ی یاریزانەکە بوو لە کاروانی وەرزشیەکەیدا.
سەرەنجام بەو بردنەوەیە یانەی نەسر بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە.
AM:11:53:31/01/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه