ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت ئۆنای ئێمری بکاتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەی.
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆنای ئێمری دەستپێکردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بیکاتە شوێنگرەوەی ئەلڤارۆ ئەربێلوا.
ڕۆژنامەی سکای سپۆرت ئاشکرای کردوە، کە ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئۆنای ئێمریان دیاری کردووە بۆ ئەوەی ڕاهێنەری داهاتووی یانەکەیان بێت، و گفتوگۆ سەرەتاییەکانیشیان لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرەدا ئەنجام داوە.
ئەنجامەکانی ئەلڤارۆ ئەربێلوا، جێگای ڕەزامەندی و دڵخۆشی بەرپرسانی یانەکە نین و لە پاش دۆڕانەکەی بەرامبەر بەنفیکا نیشانەی پرسیاریان خستووەتە سەر تواناکانی ئەو ڕاهێنەرە و هەر لە ئێستاوە بەدوای ڕاهێنەرێکی شیاودا دەگەڕێن بۆ یانەکە.
ڕادیۆی مارکاش ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە ئەگەری زۆرە لەم هاوینەدا ئەربێلوا لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و ئێمری نزیکترین بژاردەیە بۆ ئەو پۆستە.
AM:11:39:31/01/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه