وێستگە سپۆرت-
سێ گەنجی کورد لە ناو یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە مانچستەر ستییەوە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان هاوسۆزی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕی.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی گەڕی کۆتایی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنسلیگدا، و بە دیاری کراوی لە یاری نێوان مانچستەر سیتی و گەلەتەسەرایدا، کە لە یاریگای ئیتیحاد لە شاری مانچستەر بەڕێوە چوو، سێ گەنجی کوردی شاری دەربەندیخان کە نیشتەجێی وڵاتی بەریتانان، بە ئاڵای کوردستانەوە چوونە ناو یاریگا و بەو شێوە هاوسۆزی خۆیان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە و ئاڵا جوانەکەی کوردەستانیشیان نیشانی دنیا دایەوە.
ناسنامەی سێ گەنجەکە ئاشکرا بووە، و ناویان بەڵێن عەلی و میران ناسیح و هەڵۆ کاوە یە و لە پاش ئەو کارەیان بە پێی زانیارییەکانی وێستگە سپۆرت، دەستبەسەر کراون و ڕەنگە بۆ شەوێک یان دوان لە زیندان بمێننەوە و دواتر ئازاد بکرێن بەڵام بەوە سزا بدرێن کە لە تەاوی یارییەکان کە لەو یاریگایە دەکرێت بلۆک بکرێن، واتا چیدیکە نەتوانن بەژدار بن.
ئەم کارەی ئەم سێ گەنجە ئەنجامیان داوە وەک خۆیان دەڵێت، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێت بووە بەو کارە نا مرۆڤانەی کە بەرامەر خوشک و برایانمان دەکرێت لە یەکێک لە پارچەکانی کوردستان و بە پێویستمان زانی بەمشوێوازە لە پاڵەوانییەتیەکی ئاوها گەورەدا کە چامپیۆنسلیگە، هاوسۆزی خۆمان پالپشتی خۆمان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا دەربڕین.
وە بەشێک لە کوردانی ئەوروپا داوا دەکەن کە هەموو کوردێک هەستێت بە کڕینی بلیتی یارییەکان لە سەرجەم پاڵەوانییەتییەکان و تاوەکو ئەو کارە نامرۆڤانە بەردەوام بێت بەرامبەر کوردانی ڕۆژ ئاوا، ئەمانیش ئەم چوونە یاریگایە بە ئاڵای کوردستانەوە بکەن بە نەریت.
PM:12:01:29/01/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه