‌یارییەکانی قۆناغی یەکەمی کۆتایی هات و چارەنووسی یانەکانی دیاریکران.

وێستگە سپۆرت-

لە چامپیۆنسلیگ، یارییەکانی کۆتا گەڕی قۆناغی یەکەم کۆتایی هات و هەشت یانە بە ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 و دەبێت چەند یانەیەکیش لە پلەی ئۆفەوە شەڕی ئەو قۆناغە بکەن. 

شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەم و کۆتایی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنسلیگدا، لە یەککاتدا 18 یاری ئەنجام دران بۆ ئەوەی چارەنووسی یانەکانی بە تەواوی یەکلا بێتەوە کە چ یانەیەک بە ڕاستەوخۆی سەردەکەوێت بۆ قۆناغی 16 و چ یانەیەکیش دەچێتە پلەی ئۆف. 

ئەنجامی گرنگترین یارییەکان بەم شێوازە بوو: 

ڕیاڵ مەدرید 2 -4 بەنفیکا  
بارشەلۆنا 4 - 1 کۆبنهاگن   
بروسیا دۆرتمۆند 0 - 2 ئینتەر میلان  
مانچستەر سیتی 2 - 0 گەلەتەسەرای  
نیوکاسڵ 1 - 1 پاریس سانجێرمان 
بایرن مونشن 2 - 1 ئایندهۆڤن  
لیڤەرپوڵ 6 - 0 قەرەباغ  
یوڤێنتوس 0 - 0 مۆناکۆ  
چێڵسی 3 - 2 ناپۆلی  
تۆتنهام 2 - 0 فرانکفۆرت  
ڤیاڕیاڵ 0 - 3 لیڤەرکوزن  
ئەرسناڵ 3 - 2 کەیرات اڵماتی  
ئەتلەتیک بلباو 2 - 3 سپۆرتینگ لیشبۆنە  
ئۆڵۆمپیاکۆس 2 - 1 ئایاکس ئامستردام 

بەو ئەنجامانەش هەریەک لە یانەکانی( ئەرسناڵ، تۆتنهام، لیڤەرپوڵ، بایرن مونشن، چێڵسی، بارشەلۆنا، سپۆرتینگ لیشبۆنە، مانچستەر سیتی) بە ڕاستەوخۆی سەرکەوتن بە قۆناغی 16. 

وە هەریەک لە یانەکانی ( ڕیاڵ مەدرید، ئینتەرمیلان، پاریس سانجێرمان، نیوکاسڵ، یوڤەنتوس، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەتەلەنتا، لیڤەرکوزن، بروسیا دۆرتمۆند، ئۆڵۆمپیاکۆس، کوڵب بروج، گەلەتەسەرای، مۆناکۆ، قەرەباغ، بۆدۆ گیڵمێت، بەنفیکا ) گەشتنە پلەی ئۆفی پاڵەوانییەتییەکە و لەو قۆناغەدا تیروپشکیان بۆ دەکرێت و هەر یەکەیان شەڕی ئەو هەشت تیپەی تر دەکاتەوە کە سەردەکەوێت بۆ قۆناغی 16 و ڕووبەڕووی ئەو هەشتەی تر دەبێتەوە کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ سەرکەوتوون. 


AM:11:15:29/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌