یانەی پاریس سانجێرمان گواستنەوەی درۆ فێرناندێزی ڕاگەیاند.
وێستگە سپۆرت-
پاریس سانجێرمان گواستنەوەی درۆ فێرناندێزی بە گرێبەستێکی چوار ساڵی لە یانەی بارشەلۆناوە ڕاگەیاند.
یانەی پاریس سانجێرمان گواستنەوەی ناوەڕاستکاری لاوی یانەی بارشەلۆنا، درۆ فێرناندێزی بۆ ڕیزەکانی یانەکەی ڕاگەیاند.
ئیدارەی یانە فەرەنسیەکە ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە ناوەڕاستکارە لاوەکەیان بە گرێبەستێکی چوار ساڵی و تا هاوینی 2030 پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و درێسی ژمارە 27 دەپۆشێت.
فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنوسی وەرزشی بەر لە سي ڕۆژ ئەوەی ئاشکرا کرد کە گرێبەستەکەی درۆ فێرناندێز لەگەڵ پاریس سانجێرمان بە بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ بووە.
لە پاش ڕاگەیاندنی گرێبەستەکەش، درۆ لێدوانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن داو ئاماژەی بەوە کرد کە هەست بە دڵخۆشییەکی زۆر دەکات و شانازیش بە خۆیەوە دەکات کە ئێستا یاریزانی یانەیەکی گەورەی وەک پاریسە.
AM:11:11:27/01/2026
ئهم بابهته 64
جار خوێنراوهتهوه