ئیندریک، یەکەم هاتریکی خۆی لە خولی فەڕەنسی تۆمارکرد.
وێستگە سپۆرت-
ئیندری یەکەم هاتریکی ژیانی وەرزشی خۆی تۆمارکرد لەگەڵ لیۆن تۆمارکرد.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی خولی فەڕەنسیدا، ئۆڵۆمپیک لیۆن توانی بە ئەنجامی 5-2 لە مێتزی بردەوە و لەو یارییەدا ئیندریک توانی یەکەم هاتریکی ژیانی وەرزشی خۆی تۆماربکات.
لە پاش یارییەکە ئیندریک قسەی بۆ دەزگای میدیای کرد و ئەوەی دوپاتکردەوە کە لە خۆشترین ساتی ژیانیدایە و دڵخۆشە لەگەڵ یانەکەی، وە یاریزانەکە وتی من گرنگترین بڕیاری ژیانم داوە کە هاتوومەتە لیۆنی فەڕەنسی.
یاریزانە لاوە بەڕازیلییەکە لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە لیۆنی فەڕەنسی کردووە و لە هاوینی ئەمساڵدا ماوەی خواستنەوەکەی تەواو دەبێت و بڕیارە بگەڕێتەوە یانە ئیسپانییەکە.
لە کۆتایدا ڕۆژنامەنووسەکە لە ئیندریکی پرسیوە، کە نمونەی باڵات کێیە؟ یاریزانەکەش لە وەڵامدا وتویەتی، '' کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ، ئادریانۆ.
PM:02:16:26/01/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه