‌بە ئامار و داتا، ئێمباپێ سەلماندوویەتی پاشای لالیگایە.

وێستگە سپۆرت-

ئێمباپێ لەم وەرزەی لالیگا گەیاندە 21 گۆڵی تۆمارکردووە، بەمەش یاریزانەکە بەبێ ڕکابەر پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگایە. 

لە دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێ لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ تانی دوو گۆڵ تۆمار بکات، کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەی لالیگادا گەیاندە 21 گۆڵ و پێسەنگی گۆڵکارانی لالیگایە لەم وەرزەدا و نزیکترین ڕکابەریشی ڤیدات موریقی یاریزانی ڕیاڵ مایۆرکایە کە خاوەنی 14 گۆڵە. 

کیلیان بەبێ ڕکابەر لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگادایە، لیڤاندۆڤسکی و فێران تۆرێس بە هەردوکیان خاوەنی 20 گۆڵن واتا پێکەوەش ژمارەی گۆڵەکانیان ناگاتە ژمارەی گۆڵەکانی ئێمباپێ، هەربۆیە ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کە ئێمباپێ بەپێی ئامار و داتا پاشای لالیگایە. 

ئێمباپێ توانیویەتی لە 20 یاریدا 21 گۆڵ تۆمار بکات و یاریزانەکە جیا لەو ژمارە گۆڵە 4 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروست کردووە. 


AM:11:13:26/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌