بارشەلۆنا توانی لە ڕیاڵ ئۆڤیدۆ بباتەوە و بگەڕێتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئیسپانی بارشەلۆنا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ڕیاڵ ئۆڤیدۆی بردەوە و گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی.
شەوی ڕابردوو لە یارییەکانی هەفتەی 21ی لالیگادا، بارشەلۆنا لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری ڕیاڵ ئۆڤیدۆی کرد.
تایمی یەکەمی یارییەکە بەو پێیەی یانەی میوان بە بەرگرییەکی چڕ یاری ئەکرد، بۆیە یاریزانانی بارشەلۆنا نەیوان توانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، هانسی فلیک پێکهاتەکەی ڕێکخستەوە و یاریزانانی بارشەلۆنا باشتر دەرکەوتن و توانیان لە خولەکەکانی 52 و 57 و 73 دا سێ گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بەو سێ گۆڵە کۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش، بارشەلۆنا بە کۆکردنەوەی 52 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی و ڕیاڵ ئۆڤیدۆش لە پلەی کۆتایی لالیگا مایەوە.
AM:11:02:26/01/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه